پرسیاری نەخۆشەکان
1ئاخۆ من کاندیدایەکی باشم بۆ عەمەلیاتی نەشتەرگەری؟
هەموو ئەو نەخۆشانەی تەمەنیان سەرووی 25 ساڵانە کاندیدای باشن بۆ عەمەلیاتی چاندنی قژ مەگەر ئەوەی کە بانکی قژیان لە پشتەوەی سەر بە ڕادەی پێویست نەبێت بۆ نەشتەرگەری و یان نەخۆشەکان پێشینەی وەک هەڵکەندنی قژی دەماریان هەبێت یان ئالۆپەسیای هەمووی سەر ئەم ئیزنە لە پزیشک زەوت بکات.
2ئاخۆ هەڵوەرینی قژ لە ڕێگەی چارەسەر کردن بە دەرمان یان دەرمانی گیایی چارەسەر دەبێت؟
تەنیا ڕێگەی بڕواەی چارەسەر کردنی تەنک بوونی قژی سەر نەشتەرگەرییە. چارەسەرەی بە دەرمان کاتییە و مەودای خولی هەڵوەرینی قژی سەر درێژتر دەکاتەوە بەڵام بە هیچ شێوەیەک بەرگری ناکرێت لە هەڵوەرینی یەکجارەکی قژی سەر.
3ئاخۆ پاش نەشتەرگەری کەسانی دەوروبەر دەزانن کە من عەمەلیاتی نەشتەرگەریم کردووە؟
لە ماوەی 10 ڕۆژ پاش نەشتەرگەریدا هیچ کەس نازانێت کە تۆ عەمەلیاتی نەشتەرگەری کردووە..
4ئاخۆ دەبێ پاش نەشتەرگەری لە ماڵەوە پشوو بدەم؟
دەستبەجێ پاش نەشتەرگەری دەتوانیت بڕۆیە شوێنی ئیشەکەت و پشوودان لە ماڵەوەت پێویست نییە.
5پاش نەشتەرگەری سەرم برینپێچ دەکرێت؟
نەخێر
6ئاخۆ عەمەلیاتی نەشتەرگەری کاریگەرییەکی سەرەکی لە مندا دەبێت؟
عەمەلیاتی نەشتەرگەری هیچ کاریگەرییەکی سەرەکی نییە تەنیا کاریگەری کاتی ئاواسانە بۆ 48 کاتژمێر لە دەوری ناوچاوان و دەموچاو و سڕی پشتەوەی سەر بۆ مانگێک تاکوو مانگە.
7ئاخۆ کاتی عەمەلیات هەست بە ئازار دەکەم؟
نەخێر. لە کاتی عەمەلیاتدا تەنانەت لە کاتی سڕ کردنی ناوچەییدا هەست بە هیچ ئازارێک ناکەیت.
8ئاخۆ بێهۆشم دەکەن؟
نەخێر. عەمەلیاتی نەشتەرگەری بە شێوەی سڕ کردنی ناوچەیی دەبێت و تۆ دەتوانیت لە کاتی نەشتەرگەریدا، سەیری تەلەفیزیۆن بکەیت یان گوێ بدەیە مووزیک یان خەریکی کتێب خوێندنەوە بیت.
9پاش نەشتەرگەری قژم چەندە گەشە دەکات؟
3 تاکوو 4 مانگ پاش چاندن، فولیکولی قژی چێندراو، دەست دەکات بە گەشە کردن.
10گەر بانکی قژم بە ڕادەی پێویست نەبوو چی بکەم؟
گەر کاندیدای عەمەلیاتی نەشتەرگەری نەبیت، دەبیت بە کاندیداری عەمەلیاتی نانەشتەرگەری چاندن و چاک کردنەوەی قژی سەر.
11گەر قژی پشتەوەی سەر هەڵگرن، ئاخۆ شوێنەکەی بەتاڵ نامێنێتەوە و یان گەشە دەکاتەوە؟
دەستبەجێ پاش نەشتەرگەری وردبینیترین چاویش نازانێت کە تۆ عەمەلیاتت کردووە و قژ بەتەواوەتی گەشە دەکاتەوە.
12گەر بۆ نموونە پێویستم بە 3 کۆبوونەوە بێت بۆ چارەسەری کەمترین مەودای نێوان کۆبوونەوەکان چەندەیە؟
6 مانگ
13ئاخۆ بە شێوازی نەشتەرگەری و یان نانەشتەرگەری ڕوخسارێکی سروشتیم دەبێت؟
ڕوخسارت زۆر سروشتی و ئاسایی دەبێت و وردبینترین چاویش نازانێت کە عەمەلیاتی نەشتەرگەریت کردووە.
14ئاخۆ قژە چێندراوەکان پاش گەشە کردن دوبارە هەڵدەوەرێنەوە؟
قژە چێندراوەکان پاش گەشە کردن ئیتر هەڵناوەڕێن و هەتا کۆتایی ژیان هەر دەمێننەوە.
15بە پێی ئەوە کە من خاتوونێکم؛ ئاخۆ کاتی نەشتەرگەری سەرم کورت دەکرێتەوە؟
نەخێر. بە هیچ شێوەیەک قژت کورت ناکرێتەوە و هیچ کەس پاش نەشتەرگەری دەستبەجێ نازانێت کە عەمەلیاتی نەشتەرگەریت جێبەجێ کردووە.
16ئاخۆ دەبێ پاش نەشتەرگەری بۆ ماوەیەکی زۆر دەرمان بەکار بێنم؟
نەخێر. جگە لە کەیسی زۆر دەگمەندا؛ پاش 10 ڕۆژ دەرمان پێویست ناکات.
17گەر لە کاتی تووڕەبووندا قژی سەری خۆم هەڵدەکەنم و ئێستاکە کەچەڵ بووم؛ ئاخۆ دەکرێ ببم بە کاندیدا بۆ عەمەلیاتی نەشتەرگەری سەر؟
دەبێ سەرەتا لەژێر چارەسەری پزیشکێکی دەروونیدا چارسەر بکرێیت و پاش چارەسەری دەکرێ هەستیت بە چاک کردنی کەچەڵی سەری خۆت.
18من پاش خولی چارەسەری کیمیایی و ڕادیۆسەراپی قژی سەرم هەڵوەریوە. کەی دەتوانم بۆ نەشتەرگەری سەردان بکەم؟
تۆ دەبێ لانیکەم ساڵێک پاش وەستانی چارەسەری و گەشە کردنی قژی پێشووی خۆت بۆ چاک کردنی کەچەڵی سەرت سەردان بکەیت.
19گەر زگماک و یان بە هۆی نەخۆشی دەمار (تووڕە بوون) تووشی کەچەڵی قژی سەرم بووم و هیچ قژێکم بە سەرییەوە نەماوە دەتوانم بۆ نەشتەرگەری سەردان بکەم؟
بە هیچ شێوەیەک کاندیدایەکی باش نیت بۆ عەمەلیاتی نەشتەرگەری چاندنی قژ.