چارەسەری بە دەرمان بۆ هەڵوەرینی قژ
hair-loss
هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ
مرداد ۱۹, ۱۳۹۵
ultra-combinated
شێوازی لێکدراو:
مرداد ۱۹, ۱۳۹۵
hairloss-medicine

زۆربەی ئەو نەخۆشانەی کاندیدای باشن نین بۆ عەمەلیاتی نەشتەرگەری، بەگشتی تەمەنیان ۲۵ ساڵانە و بە هۆی هەڵوەرینی قژ ئازارێکی زۆر دەچێژن. ئەو نەخۆشانەی کە هەڵوەرینی قژیان بەربڵاوە و هیچ نموونەیەکی تایبەتی هەڵوەرینی قژی پیاوانە یان ژنانەیان نییە، ئەو خاتوونانەی کە بەتوندی دەکەونە بەردەمی هەڵوەرینی قژ لە دوای نەشتەرگەری چاندنی قژدا، خانمە نەخۆش و گەنجەکان کە بە هۆی ئاڵۆزی هۆرمۆنی یان لیکەڕژێنی دەرەقی تووشی هەڵوەرینی قژ بوون و لەژێر چارەسەری پسپۆڕان دان، دەتوانن ببن بە کاندیدای چارەسەری بە دەرمان بۆ بەرگری کردن لە هەڵوەرینی قژ.

ئێستاکە لە دونیادا تەنیا ۲ دەرمان هەیە کە ڕێکخراوەی FDA ئەمریکا پەسەندی کردوون و پزیشکان ئیزنی بەکارهێنانی ئەوانیان هەیە کە بریتین لە:

Minoxidil یان مینۆكسیدیل یان Rogaine

مینۆکسیدیل لە ڕاستیدا دەرمانێکە بۆ دابەزینی زەختی خوێن و هەتاکوو ئێستا لێکۆڵەران هۆی کاریگەری ئەم دەرمانەیان بۆ بەرگری لە هەڵوەرینی قژ نەزانیوە. ئەم دەرمانە وەک گیراوەی ۲% و ۵% لە دەرمانخانەکاندا هەیە. بۆ پیاوان بەگشتی مینۆکسیدیلی ۵% و بۆ خانمەکان جۆری ۲%ی ئەو ڕێگەپێدراوە. بەکارهێنانی ئەو ڕۆژێ جارێک یان دوو جار ۲۰ دڵۆپەیە کە بەر لە خەوتن لەسەر هەڵدەسوورێت. ۳ تاکوو ۴ مانگ پاش بەکارهێنانی دەرمان، سەرەتا هەڵوەرینی قژ زیاتر دەبێت و پاش ۶ مانگ، هەڵوەرین کەم دەکات و پاش ۹ مانگ، نەخۆش دەتوانێت کاریگەری چارەسەری ئەم دەرمانە ببینێت. زۆر نەخۆش هەن کە ۲-۳ مانگ پاش خواردنی ئەم دەرمانە خۆ دەپارێزن لە درێژەدان بە خواردنی دەرمانەکە و هۆیەکەیەش دەگەرێنەوە بۆ سەر نەبوونی کاریگەری دەرمان لە بەرگری کردن لە هەڵوەرینی قژدا و هەروەها دەڵێن کە بە بەکارهێنانی ئەم دەرمانە هەڵوەرینی قژیان زیاتریش بووە. ئەم ڕێک وایە بەڵام چونکە نەخۆش ڕەوتی کاریگەری دەرمان لە درێژخایەندا نازانێت و ڕەنگە پزیشکێک کە ئەم دەرمانەی بۆ نووسیوە، زانیاری پێویست لەسەر جۆری کاریگەری دەرمانی پێی نەوتبێت، نەخۆش خۆ دەپارێزێت لە درێژەدانی بەکارهێنانی ئەو.

دەبێ بزانین کە بە بەکارهێنانی مینۆکسیدیلی ۵% پاش ساڵێک:

لە ۲/۲%ی نەخۆشەکاندا شایەتی پەرە سەندنی بەرچاو و وەستانی هەڵوەرینی قژین. لە ۴/۳۷%ی بابەتەکاندا، گەشە کردنی مامناوەندی قژ، لە ۳/۲۲%ی بابەتەکاندا وەستانی هەڵوەرینی قژ و پەرە سەندنی کەمی گەشە کردنی قژ و لە ۷/۳۱% بابەتەکاندا، هیچ گۆڕانکارییەک لە نەخۆشەکاندا نابینین و لە ۵%ی بابەتەکاندا، تەنانەت شایەتی زیاتربوونی توندی هەڵوەرینی قژین.

هەروەها بە خواردنی مینۆکسیدیلی ۲% پاش ساڵێک:

لە ۸/۲%ی نەخۆشەکاندا شایەتی پەرە سەندنی بەرچاوی گەشە کردنی قژین. لە ۷/۱۹% بابەتەکاندا، گەشە کردنی مامناوەندی قژ، لە ۱/۲۱%ی بابەتەکاندا وەستانی هەڵوەرینی قژ و پەرە سەندنی کەمی گەشە کردنی قژ و لە ۵۰% بابەتەکاندا، هیچ گۆڕانکارییەک لە نەخۆشەکاندا نابینین و لە ۸/۲%ی بابەتەکاندا، تەنانەت شایەتی زیاتربوونی توندی هەڵوەرینی قژین.

کاریگەری لاوەکی باوی خواردنی مینۆکسیدیل، دابەزینی لەناکاوی زەختی خوێن، سووتانەوە و ئیلتیهابی و سوور هەڵگەڕانی پێستی سەر، دروستب وونی پێستی بریقەدار و چەرمی، لێدانی دل و دروست بوونی مووی زێدەیە.

نابێ ئەم بابەتە گرینگە چاوپۆشی لێبکرێت کە ئەو نەخۆشانەی خواردنی مینۆکسیدیل لەناکاو تاکوو بەر لە ۹ مانگ دەخۆن و پاشان وازی لێدێنن، شایەتی هەڵوەرینی زۆر زۆری سەر و لەئاکامدا پێچەوانە دەبن و ئەمە بۆ ئەوان زۆر جێی داخ و کەسەرە. دەبێ نەخۆشەکان بۆ وەستانی دەرمان لەگەڵ پزیشکەکەی خۆیاندا قسە بکەن.

۲- Propecia یان پرۆپەسیا یان Finasteride

ئەم دەرمانە دەبێ بخورێت و دۆزی خواردنەکەی حەبێکی یەک میلی گرامە هەموو شەوێ بەر لە خەوتن. جۆرەکانی ئێرانی، هیندی و ئەمریکی لە بازاڕدا هەیە.

Propecia بەرگری دەکات لە گۆڕانی تەستەسترۆن بە دی هایدرۆ تەستەسترۆن، هۆکاری سەرەکی هەڵوەرینی قژ. دەبێ بزانین کە ئاکامی دەستکەوتوو لە خواردنی پرۆ پەسیا لە درێژخایەندا خۆی پێشان دەدات و ئەمە کە زۆربەی نەخۆشەکان وا وێنا دەکەن کە پاش ۲- ۳ مانگ خواردن، هەڵوەرینی قژیان کۆنتڕۆڵ دەکرێت، هەڵەیە.

بەکارهێنانی ئەم دەرمانە بە هۆی ئەوە کە دەخورێت ئاسانترە لە مینۆکسیدیل بۆ نەخۆش بەڵام لە ۱/۸ بابەتدا واتە ۲ کەس لە ۱۰۰ کەس بەکارهێنەرانی ئەم دەرمانەدا، لەوانەیە چەند هەفتە پاش بەکارهێنانی ئەو تووشی ئاڵۆزی سێکسی بن کە ۴۸ کاتژمێر پاش وەستاندنی دەرمان، ئەم کاریگەرییە چارەسەر دەبێت.

دەبێ بزانین کە بە خواردنی پرۆپەسیا، لە ماوەی ساڵێکدا:

لە ۵۱% بابەتدا، هەڵوەرینی قژ دەوەستێت بەڵام شایەتی هیچ جۆرە گەشە کردنێکی قژ نابین. لە ۳۰%ی بابەتەکاندا جگە لە وەستانی هەڵوەرینی قژ، پەرە سەندنێکی کەم لە گەشە کردنی قژدا، لە ۱۶%ی بابەتەکاندا پەرە پێدانی مامناوەندی گەشە کردن و تەنیا لە ۲%ی بابەتەکاندا جگە لە هەڵوەرینی قژ، پەرە سەندنی بەرچاوی گەشە کردنی قژ دەبینین.