شێوازی نەشتەرگەری FUT
ultra-combinated
شێوازی لێکدراو:
مرداد ۱۹, ۱۳۹۵
fit
شێوازی نانەشتەرگەری FIT
مرداد ۱۹, ۱۳۹۵
fut

پاش نەشتەرگەری وردبینترین چاو بە چاندنی قژەکانت نازانێت. ئێمە ئەمە دەستەبەر دەکەین.

شێوازی MFUT یان Microscopic Follicular Unit Transplantation

دکتۆر ئەحمەد حوسێن پوور بۆ یەکەم جار لە ئاسیا و بە بەکارهێنانی تەکنیکی FUT، BHT، MUG، FITنەخۆشەکانی خۆی چارەسەر کردووە و توانیویەتی بە یارمەتی تێکەڵ کردنی ئەم شێوازانە ئاکامی دڵخواز بۆ نەخۆشەکانی خۆی بە دیاری بێنێت.

ئیشی نەشتەرگەری چاندنی قژ، نەخۆشییەکی ساکاری سووکە بەبێ بێهۆش کردن، لەگەڵ سڕ کردنی ناوچەییدا و نەخۆش هەست بە هیچ جۆرە ئازارێک ناکات. ئەم نەشتەرگەرییە ۵-۴ کاتژمێر دەخایەنێت. لە ماوەی نەشتەرگەریدا چەند جار میوانداری نەخۆش دەکرێت و نەخۆش دەتوانێت سەیری تەلەفیزیۆن بکات یان خەریکی کتێب خوێندنەوە بێت و کاتێکی خۆش تاقی بکاتەوە.

دەستبەجێ پاش نەشتەرگەری، نەخۆش بەبێ برینپێچ دێتە دەرەوە و دەچێتەوە بۆ شوێنی ئیش یان ژیانی خۆی. پاش نەشتەرگەری پێستی سەر تۆزێک سوور هەڵدەگەڕێت کە پاش ۲۴ کاتژمێر ئەم سوورییەش نامێنێت و لەم ماوەیەدا نەخۆش دەتوانێت کڵاو بەکار بێنێت بۆ داپۆشینی ئەم ناوچەیە. بۆ ئاسانکاری و ئاسایشی بارودۆخی نەخۆشەکان لە لایەن عیادوە کلاوێکی تایبەت دەدرێت بە نەخۆشەکان.

وێنەی نەخۆشەکان دەستبەجێ پاش نەشتەرگەری

hair3 hair4

hair5

پاش ۴۸ کاتژمێر نەخۆش دەتوانێت حەمام بکات. بۆ گەرماو لە لایەن عیادوە شامپۆی تایبەت دەخرێتە بەردەستی نەخۆش. بۆ ئاسایشی نەخۆشەکان DVDی ڕاهێنان بە سێ زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی دەخرێتە بەردەستی نەخۆشە کە پەیوەستە بە فەرمانەکانی ۱۰ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری و شێوازی شۆردنی سەر. پاش ۱۰ ڕۆژ نەخۆش دەتوانێت وەک جاران حەمام بکات.

بۆ یەکەم جار لە جیهاندا دکتۆر ئەحمەد حوسێن پوور بە داهێنانی شێوازێکی نوێ، بەرگری کردووە لە ئاوسانی دەوروبەری ناوچاوان و چاو لە دوای نەشتەرگەری و بەختەوەرانە ئەم شێوازە لە ئێستادا لە سەرتاسەری دونیا بەکار دەهێندرێت. کەوایە ئاوسانی پاش نەشتەرگەری ئیتر هیچ واتایەکی دەرەکی نابێت.

قژێک کە دەچێندرێت زۆر خێرا و چەند کاتژمێر پاش نەشتەرگەری دەست دەکات بە گەشە کردن و تاکوو ۱۴ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری لەوانەیە ۲ تاکوو ۳ میلی مەتر گەشە بکات بەڵام لە ۳-۴ هەفتە پاش نەشتەرگەری هەموو قژەکان هەڵدەوەرێن و دوبارە لە مانگی سێهەمی پاش نەشتەرگەری قژە چێندراوەکان دەست دەکەنەوە بە گەشە کردن و ئیتر هەڵناوەرێن. ڕوخساری نەخۆش ۱۰ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری دێتەوە سەر دۆخی ئاسایی.

نەخۆشە تارانییەکان و کەسانێک کە دەستیان بە عیادە ڕادەگات دە ڕۆژ پاش نەشتەرگەری بۆ دەرهێنانەوەی تەقەڵ سەردانی عیادە بکەن بەڵام ئەو نەخۆشانەی لە شارەکانی ترەوە هاتوون بە هۆی ئەمە کە لە نەشتەرگەرییەکەیاندا دەزووی هەڵمژ بەکار دەهێندرێت پێویست ناکات دوبارە سەردانی عیادە بکەنەوە.

لەوانەیە ناوچەی پشتەوەی سەر تۆزێک سڕ بێت کە بەگشتی لە ماوەی ۶-۱ مانگ پاش نەشتەرگەریدا چارەسەر دەبێت. گەر نەخۆش کۆبوونەوەی چاندنی تری پێویست بێت، لانیکەمی کات نێوان ۲ کۆبوونەوە، ۶ مانگە.

ئەم شێوازە لە ئێستادا بە هۆی دروست کردنی چڕی یەکجار زۆر و ئەگەری زیندوو مانەوە شانە و پێکهاتە چێندراوەکان تاکوو ۹۷ لەسەد، لە هەموو شێوازەکانی چاندنی قژ لەسەرترە. زۆربەی نەشتەرگەرانی دونیا پێیان باشە ئەم شێوازە بەکار بێنن.

لەم شێوازەدا ناوچەی بەخشەر یان Donor دەبڕدرێت و قەبارەی ئەم بڕینە بە پانایی ۲-۵/۱ سانتی مەتر و درێژایی دڵخوازە بە پێی پێداویستی نەخۆش. دەستبەجێ پاش بڕین هیچ شوێنەوارێکی بڕین لە پشتەوەی سەر نامێنێتەوە و کەس بە ئەمە نازانێت. شوێنی نەشتەرگەری وەک هێڵێکی زۆر باریک لەژێر قژەکاندا دەشاردرێتەوە کە بە تاشینی قژ وەک عەسکەر و سەرباز لەوانەیە دەرکەوێت.

hair6 hair7

پاشان شانەی لابردراوی پشتەوەی سەری نەخۆش لە ڕێگەی میکرۆسکۆپی زۆر تایبەتەوە دابەش دەکرێت بە فولیکول یان گرافتی فولیکولی. دەکرێ هەر گرافتێک ۱ یان ۲ یان ۳ یان ۴ تاڵە قژی تێدا بێت.

hair8 hair9

بە یارمەتی میکرۆسکۆپی تایبەتی بۆ چاندنی قژ، ئێمە دەتوانین لە هەر سانتی مەتری دووجا، ژمارەی ۹۵-۸۵ گرافت دابین بکەین، ئەمە لە کاتێک دایە کە ئەو عیادانەی میکرۆسکۆپیان نییە، ئەوپەڕی دەتوانن ۴۵-۳۵ گرافت دابین بکەن.

hair10

پاش ئامادە کردنی گرافتی فولیکولی لە شوێنی تایبەتدا، دکتۆر حوسێن پوور بە دیزاینی کلاسیک و ستانداردی خۆی بۆ هەر نەخۆشێک نەخشەیەکی سەرنجڕاکێش بە شێوەی تایبەتی دیزاین دەکات. چاندنی یەکەی فولیکولی لە ناوچەی هێڵی ناچاواندا بە شێوەی میکرۆسکۆپیکە و تاڵ بە تاڵە وەها کە پاش گەشە کردنی قژ، وردبینترین چاویش نازانێت کە تۆ نەشتەرگەری چاندنی قژت جێبەجێ کردووە. بۆ چاندنی بەشی ناوەڕاست و پشتەوەی سەر گرافتێک بەکار دەهێنین کە ۲ یان ۳ یان ۴ تاڵە قژی تێدایە.

ئەمڕۆکە بە سەرنج دان بە پێشکەوتنی خێرای زانستی چاندنی قژ، بۆ دروست کردنی چڕی زیاتر لە ناوچەی ناوەڕاست و پێشەوەی سەردا تێکەڵیک لە گرافتەکان بە شێوەی Family graft، Recombinant، Slit graft و Slot graftبەکار دێنن و ئاکامی دڵخوازی هەیە بۆ نەخۆش.