شێوازی نانەشتەرگەری FIT
fut
شێوازی نەشتەرگەری FUT
مرداد ۱۹, ۱۳۹۵
qfit
شێوازی QFIT
مرداد ۱۹, ۱۳۹۵
fit

پاش نەشتەرگەری وردبینترین چاو بە چاندنی قژەکانت نازانێت. ئێمە ئەمە دەستەبەر دەکەین.

دکتۆر ئەحمەد حوسێن پوور بۆ یەکەم جار لە ئاسیا و بە بەکارهێنانی تەکنیکی FUT، نانەشتەرگەری، FITهاوکات نەخۆشەکانی خۆی چارەسەر کردووە و توانیویەتی بە یارمەتی تێکەڵ کردنی ئەم شێوازانە ئاکامی دڵخواز بۆ نەخۆشەکانی خۆی بە دیاری بێنێت.

ئیشی نەشتەرگەری چاندنی قژ، نەخۆشییەکی ساکاری سووکە بەبێ بێهۆش کردن، لەگەڵ سڕکردنی ناوچەییدا و نەخۆش هەست بە هیچ جۆرە ئازارێک ناکات. ئەم نەشتەرگەرییە ۱- ۲ کاتژمێر دەخایەنێت.

لە ماوەی نەشتەرگەریدا چەند جار میوانداری نەخۆش دەکرێت و نەخۆش دەتوانێت سەیری تەلەفیزیۆن بکات یان خەریکی کتێب خوێندنەوە بێت و کاتێکی خۆش تاقی بکاتەوە.

دەستبەجێ پاش نەشتەرگەری، نەخۆش بەبێ برینپێچ دێتە دەرەوە و دەچێتەوە بۆ شوێنی ئیش یان ژیانی خۆی. پاش نەشتەرگەری پێستی سەر تۆزێک سوور هەڵدەگەڕێت کە پاش ۲۴ کاتژمێر ئەم سوورییەش نامێنێت و لەم ماوەیەدا نەخۆش دەتوانێت کڵاو بەکار بێنێت بۆ داپۆشینی ئەم ناوچەیە.

بۆ ئاسانکاری و ئاسایشی بارودۆخی نەخۆشەکان لە لایەن عیادوە کڵاوێکی تایبەت دەدرێت بە نەخۆشەکان.

پاش ۴۸ کاتژمێر نەخۆش دەتوانێت حەمام بکات. بۆ گەرماو لە لایەن عیادوە شامپۆی تایبەت دەخرێتە بەردەستی نەخۆش. بۆ ئاسایشی نەخۆشەکان DVDی ڕاهێنان بە سێ زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی دەخرێتە بەردەستی نەخۆشە کە پەیوەستە بە فەرمانەکانی ۱۰ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری و شێوازی شۆردنی سەر.

بۆ یەکەم جار لە جیهاندا دکتۆر ئەحمەد حوسێن پوور بە داهێنانی شێوازێکی نوێ، بەرگری کردووە لە ئاوسانی دەوروبەری ناوچاوان و چاو لە دوای نەشتەرگەری و بەختەوەرانە ئەم شێوازە لە ئێستادا لە سەرتاسەری دونیا بەکار دەهێندرێت. کەوایە ئاوسانی پاش نەشتەرگەری ئیتر هیچ واتایەکی دەرەکی نابێت. بۆ ئاسایشی نەخۆشەکان DVDی ڕاهێنان بە سێ زمانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیزی دەخرێتە بەردەستی نەخۆشە کە پەیوەستە بە فەرمانەکانی ۱۰ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری و شێوازی شۆردنی سەر.

قژێک کە دەچێندرێت زۆر خێرا و چەند کاتژمێر پاش نەشتەرگەری دەست دەکات بە گەشە کردن و لە ماوەی ۳- ۴ هەفتە پاش نەشتەرگەریدا هەڵدەوەرێن ڕۆژ لە مانگی سێهەمی پاش نەشتەرگەری گەشە کردنی خۆیان دەست پێدەکەنەوە و ئیتر هەڵناوەرێن.

ڕوخساری نەخۆش ۱۰ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری دێتەوە سەر دۆخی ئاسایی

لەوانەیە ناوچەی پشتەوەی سەر تۆزێک سڕ بێت کە بەگشتی لە ماوەی ۵-۱ مانگ پاش نەشتەرگەریدا چارەسەر دەبێت. گەر نەخۆش کۆبوونەوەی چاندنی تری پێویست بێت، لانیکەمی کات نێوان ۲ کۆبوونەوە، ۶ مانگە.

لەم شێوازەدا نەخۆشە بەڕێزەکان دەبێ سەریان وەک سەرباز بتاشن.

hair11

پیوازی قژ لە ڕێگەی ئامێرێکی تایبەتەوە دەنکە بە دەنکە لە پشتەوەی سەر هەڵدەگیرێت و دەنک دەنک لە سەروەی سەر دەچیندرێت. شوێنی لابردنی پیوازەکانی قژ خۆی چاک دەبێتەوە و وەک خاڵی زۆر وردی سپی لەژێر قژدا دەشاردرێنەوە.

hair12

hair13

hair14

ئەمە نەشتەرگەرییە ۱ تاکوو ۲ ڕۆژ دەخایەنێت و بە پێی پێداویستی نەخۆش لەوانەیە سێ ڕۆژیش بخایەنێت.

ڕێژەی سەرکەوتنی ئەم عەمەلیاتە وەکوو شێوازی نەشتەرگەرییە بەڵام ڕێژەی چڕی دروست کراو ۱۳ لەسەد کەمترە لە شێوازی نەشتەرگەری.

گەر نەخۆش پێویستی بە چڕی زیاتر بێت و بوونی هێڵی سکار (برین)ی شاراوەی ژێر قژی لای گرنگ نەبێت شێوازی نەشتەرگەری لە ئەولەوییەت دایە و گەر نەخۆش پێویستی بە چڕی زۆر نابێت و حەز نەکات بە هێڵی سکار (برین) شێوازی نانەشتگەرگەری باشترە.