شێوازی QFIT
fit
شێوازی نانەشتەرگەری FIT
مرداد ۱۹, ۱۳۹۵
combinated
شێوازی لێکدراو:
مرداد ۱۹, ۱۳۹۵
qfit

FIT لە ئێراندا وەک شێوازێکی نانەشتەرگەری دەناسرێت. لەم شێوازەدا قژی سەری نەخۆش جوان و تەواو دەتاشرێت و پیوازەکانی قژی لە Rێگەی ئامرازی تایبەتەوە دەنک بە دەنک لە پشتەوەی سەری نەخۆش هاڵدەگیرێت و لەسەرەوەی سەر دەچێندرێت. شوێنی لابردنی پیوازەکانی قژ تەنانەت پاش تاشینی قژیش بە هیچ شێوەیەک دەرناکەون. لە ئێران و زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ چاندنی ۶۰۰۰ تاکوو ۷۰۰۰ تاڵە قژ ئەم نەشتەرگەرییە لانیکەم لە ۲ تاکوو ۶ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت. لەبەرئەوەی ئەم نەشتەرگەرییە بەبێ ئامرازی وردبین و بەبێ میکرۆسکۆپ لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا جێبەجێ دەکرێت کاتی نەشتەرگەری لە نێوان ۲ تاکوو ۶ ڕۆژدا بە پێی قژی پێویست جیاوازە. چونکە بۆ نەخۆش کاتی نەشتەرگەری زۆر زۆرە، بیرەوەرییەکی زۆر ناخۆش لە مێشکی ئەودا دەمێنێتەوە و هەمووکات وەک دژوارترین نەشتەرگەری دونیا باسی دەکات. بەم پێیە پزیشکانی ئێمە بە سەرنج دان بە کێشەیە و زەحمەتی زۆر توانیان شێوازێکی نوێ دابهێنن کە دەکرێ ۸۰۰۰ تاڵە قژ لە وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدادا لە ماوەی ۲-۳ ڕۆژدا و لە ئێراندا لانیکەم لە ۳ ڕۆژدا جێبەجێ بکرێت و کێشەکانی نەخۆشەکان لە پەیوەندی لەگەڵ کاتی درێژخایەنی نەشتەرگەریدا چارەسەر بکەن.

ئێمە بەم شێوازە دەڵێین QFIT یان FIT ی خێرا. لەم شێوازەدا بۆ یەکەم جار لە دونیادا ئیشی لابردنی پیوازەکانی قژ لە پشتەوەی سەر بە میکرۆسکۆپی زۆر بەهێز و وردبین و بە سوود وەرگرتن لە ئامرازی بچووکی لەیزەری جێبەجێ دەکرێت و نەشتەرگەری لە لایەن دەستەیەکی دە کەسییەوە جێبەجێ دەکرێت. ڕێژەی لەناوچوونی ئەو پیوازانەی لە پشتەوەی سەر هەڵدەگیرێن زۆر کەم و ڕێژەی سەرکەوتنە یەکسانە لەگەڵ شێوازی FUTدا.

لەبەرئەوەی لابردنی پیوازەکانی قژ لە پشتەوەی سەر لەمەولا بەبێ میکرۆسکۆپ و لۆپ(ئاڵقە)ی بەهێز ئەنجام نادرێت، ڕێژەی لەناو چوونی پیوازەکانی قژ لە ۱۵ لەسەد دادەبەزیوە بۆ خوار ۰ لەسەد و ڕێژەی سەرکەوتن بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. هەروەها بە یارمەتی ئەم تەکنیکە تەکنیک کاری پێویست لە یەک کەس و دوو کەس زیاد کراوە بە دە کەس و هەر ئەمە دەبێتە هۆی خێرای بەرزی نەشتەرگەری لابردن و چاندنی پیوازەکانی قژ.