هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ
hairloss-medicine
چارەسەری بە دەرمان بۆ هەڵوەرینی قژ
مرداد ۱۹, ۱۳۹۵
hair-loss

قژی مرۆڤ دابەش دەبێت بە دوو دەستەی پتەو و ناپتەو.

ئەو قژانەی پتەو نین زۆربەیان لە پێشەوە و سەرەوە و ناوەڕاستی سەر دان و بە هۆی هەبوونی وەرگری هەستیار بە تەستۆسترن دەکەونە ژێر کاریگەری گۆڕانکاری ئەم هۆرمۆنە بەتایبەت پاش تەمەنی باڵخ بوون کە ڕێژەی ئەم هۆرمۆنە لە خوێندا زیاد دەکات بەگشتی هەڵوەرینی قژ دەست پێدەکات.

قژی قایم و پتەو کە بەگشتی لە پشتەوەی سەرە ئەم وەرگرەی نییە و ناکەوێتە بەر کاریگەری هۆرمۆنی پیاوانە. هەر بەم هۆیەیە ئەم قژە هەرگیز هەڵناوەرێت و بەکار دێت وەک بەشی بەخشەر لە نەشتەرگەری چاندنی قژدا و هەر بەم هۆیەشە کاتێک لە شوێنێکی تر لەسەردا، پاش نەشتەرگەری چاندن، ئەم قژە بەکار دێت هەرگیز هەڵناوەرێت.

هۆکاری هەڵوەرینی قژ لە پیاواندا:

بە هەڵوەرینی قژی پیاوان دەوترێت Androgenetic Alopeciaە واتا دوو هۆکاری جینەتیک و ئاندرۆجین لەم بابەتەدا بەشدارن. لە زیاتر لە ۹۵%ی بابەتەکانی هۆی هەڵوەرینی قژ لە پیاواندا ئەندرۆجینیکە و هۆکاری تری وەک چارەسەری کیمیایی، ڕادیۆسەراپی، نەخۆشی بەرگری دژبەخۆ و ئیلتیهابی، لێکەڕژێنی دەرەقی و… لەوانەیە لەسەدێکی کەم لە بابەتەکان هۆی نەخۆشی بێت.

نموونەی هەڵوەرینی قژ لە پیاواندا جیاوازە لەگەڵ خاتوونەکان و وێنەکانی خوارەوە هێڵکاری هەڵوەرینی قژ لە پیاواندا پێشان دەدات. بە سەردان کردنی بۆ ئەم خەشتەیە دەتوانیت پلەی کەچەڵی سەرت مەزەندە بکەیت:

hair1

Norwood Hamilton Scale

هۆی هەڵوەرینی قژ لە خاتوونەکاندا :

لەم دەیانەی ڕابردوودا تەکنیکەکانی چاندنی قژ وەها پێشکەوتوون کە دەتوانن زۆربەی نەخۆشییەکانی هەڵوەرینی قژ لە خاتوونەکاندا چارەسەر بکەن. لەپێشوودا خاتوونەکان پێیان وا بوو کە بە هیچ شێوەیەک کاندیدایەکی باش نین بۆ عەمەلیاتی نەشتەرگەری لە ئێستادا زۆر بەئاسانی لە زۆر بابەتاندا دەکەونە بەر نەشتەرگەری.

هەڵوەرینی قژ لە خاتوونەکاندا دیاردەیەکی باوە و ۴۰% خاتوونەکان دەگرێتەوە و زۆرینەی خاتوونەکان قژیان تەنکە لە تەمەنی ۲۰-۴۰ ساڵاندا و کاتێک دەگەنە تەمەنی لە عوزروەستان و دەرکەوتنی ڕێژەی زیاتری هۆرمۆنی ئاندروجین تەنک بوونی قژ ڕوو لە گەشە دەکات و دەبێتە هۆی قەیران و شۆکی دەروونی و لە ڕووی دەروونناسییەوە زیانێکی زۆر بەر خاتوونەکان دەکەوێت.

هەڵوەرینی قژ لە خاتوونەکاندا دەکەوێتە ژێر کاریگەری کێشەی جینەتیکی و ئاڵۆزی هۆرمۆنیش یارمەتی ئەم بابەتە دەدات. تەنک بوونی قژی سەر لە خاتوونەکانیشدا وەک پیاوان بە شێوەی Androgenetic Alopeciaیە کە دەکرێ لە تەمەنی ۲۰ ساڵانەوە دەست پێبکات. هۆی تایبەتی تر وەک ئاڵۆزی هۆرمۆنی سوڕی مانگانە، دڵەکوتە (گوشاری دەروونی) و ورووژاندنەکان ڕێژەی هەڵوەرینی قژ زیاد دەکەن.

هێڵکاری خوارەوە پۆلێن کردنی هەڵوەرینی قژ لە خاتوونەکاندا پێشان دەدات :

hair2

(وێنە)